بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Image وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە
Image

بۆرات: فێربوونە کولتوورییەکانی ئەمریکا بۆ سوودگەیاندن بە نەتەوەی مەزنی کازاخستان (بە ئینگلیزی: Borat: Cultural Learnings of America for Make Benefit Glorious Nation of Kazakhstan)، ناسراو بە بۆرات (بە ئینگلیزی: Borat) فیلمێکی دۆکیۆکۆمێدیی ٢٠٠٦ە. لە دەرھێنانی لاری چارڵز و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی ساشا بارۆن کۆون. بارۆن کۆون ڕۆڵی سەرەکیی بۆرات ساگدیێڤ دەگێڕێت، کە ڕۆژنامەوانێکی کازاخستانییە و گەشت بەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دروستکردنی دۆکیۆمێنتارییەک کە بەرکەوتنی ڕاستەقینەی لەگەڵ ئەمریکییەکان تێدایە. زۆربەی فیلمەکە دیمەنی نەنووسراوی بۆراتە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکات کە وا دەزانن گەشتیارە و لە دابونەریتە ئەمریکییەکان نازانێت. دووەمی ئەو چوار فیلمەیە کە لە دەوروبەری کاراکتەرەکانی بارۆن کۆون لە بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤) دروست کراوە: یەکەمیان، Ali G Indahouse، کە لە ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە، و کامیۆیەکی بۆراتی تێدا بوو؛ سێیەمیان، برونۆ، لە ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە. بەشی دووەمی بۆرات لە ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.

بۆرات لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەلایەن فۆکسی سەدەی ٢٠ەمەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە زۆر بەباشی سەرکەوت، لەڕووی ڕەخنەیی و بەبازاڕکردنەوە؛ بە بوودجەیەکی ١٨ ملیۆن دۆلاری، توانی ٢٦٢ ملیۆن دۆلار کۆ بکاتەوە لە جیھان. بارۆن کۆون خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی، لەکاتێکدا فیلمەکە پاڵێورابوو بۆ باشترین وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدیش. بۆرات ھەروەھا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراو.

فیلمەکە ھەرا و ناکۆکی نایەوە. دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، ھەندێک کەس قسەیان دژی دروستکەرانی کرد و تەنانەت داوای یاساییشیان تۆمارکرد. لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان قەدە غەکرا، و حکوومەتی کازاخستان ڕەخنەی لە فیلمەکە گرت. لە ئازاری ٢٠٠٧ لەسەر دی ڤی دی بڵاو بووەوە. (تەواوی وتار...)


Image لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=ئیلۆن مەسک
ئیلۆن مەسک لە ساڵی ٢٠٢٥

Image ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • ١٩٨٤ – نووسەر و بیرمەندی فەڕەنسی، میشێل فووکۆ کۆچی دواییی کرد.
  • ١٩٩٨ – کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستمی کارکردن بە ویندۆزی ٩٨ی ڕاگەیاند و پرۆگرامەکەی خستە بازاڕەکەی جیھانەوە.
  • ٢٠٠٩ – گۆرانیبێژ و پاشای سەمای پۆپی ئەمریکی، مایکڵ جاکسن بەھۆی وەستانی دڵییەوە کۆچی دواییی کرد.


Image ئایا زانیوتە...
Image ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٨٢٬٠٤٠ وتار و ١٩٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
Image بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
Image کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٧٦٬٠٦٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٩٥ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
Image دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٨٢٬٠٤٠ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چونکە دەسڕدرێتەوە؛ بەڵام ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.